سوپای ئیسرائیل هێرشی چڕی كردەسەر رۆژهەڵاتی لوبنان

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 201 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ڕۆژی پێنجشەممە ئیسرائیل زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا بۆ سەر دۆڵی بیقاع لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان.

هێرشەكان ناوچەكانی ڕۆژئاوای بەعلبەكیان كردە ئامانج  بەتایبەت ناوەندی شارۆچكەی شەمشتار و بەرزاییەكانی بودای و حەربتا لە دۆڵی بیقاع.

سەرچاوەكان باس لە هێرشی ئاسمانی چڕ و یەك لە دوای یەك بۆ سەر ناوچەی شاخاوی رۆژهەڵاتی لوبنان و ناوجەرگەی چەند شارۆچكەیەكی ناوچەی بەعلبەك دەکەن.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند كە هێرش دەكاتە سەر پێكهاتەكانی سەر بە هێزی ڕەزوانی حزبوڵڵا لە ناوچەی بەعلبەك لە لوبنان.

دانیشتوانی ناوچەكە هێرشە ئاسمانییەكانیان بە " پشتێنەی ئاگر" وەسف كردووە كە بە دوو شەپۆل لە چەند ناوچەیەكدا ئەنجامدراوە.