شارپرێس:
لەوەڵامێکی
توند‌و خێرادا، وەزارەتی بازرگانی عێراق سه‌باره‌ت به‌بونى ماده‌ى نه‌شیاوو به‌سه‌رچوو
له‌ناو سه‌به‌ته‌ى خۆراكى مانگانه‌ى هاوڵاتیاندا هاتهدهنگو ڕونكردنهوه ده‌دات.
وەزارەتی
بازرگانی عێراق لهڕاگهیهنراوێكدا سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لەبونی
مادەی خۆراکی به‌سه‌رچوو بەتایبەت (نیسکو دۆشاوی تەماتە) دەکەن لەنێو سه‌به‌ته‌ى
خۆراکى مانگانه‌دا.
وه‌زاره‌ته‌كه
ده‌ڵێت، "هیچ مادەیەکی خۆراکی بەبێ پشکنینی تاقیگەیی ورد‌و دڵنیابونەوە لەکوالێتییەکەی
دابەشناکرێت، هه‌روه‌ها تیمەکانی چاودێری بازرگانیی بەشێوەیەکی به‌رده‌وام سەردانی
کۆگاو بریکارەکانی خۆراک دەکەن بۆ ڕێگری‌کردن لەهەر کەمتەرخەمییەک".
وه‌زاره‌تى
بازرگانیى هه‌ڕه‌شه دهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هەرلایەنێک یان بریکارێک پابەندی
ڕێنماییە تەندروستییەکان نەبێت، ڕوبەڕوی سزای یاسایی توند دەبێتەوە".
لهپەیامێکیشدا
بۆ هاوڵاتیان وه‌زاره‌ته‌كه دڵنیاییداوهو وتویهتى، "داوا لەهاوڵاتیان دەکه‌ین
نەکەونە ژێر کاریگەریی ئەو پڕوپاگەندانەی لەسۆشیاڵ میدیا بڵاودەکرێنەوە، به‌ڵكو تەنها
پشت بەسەرچاوە فەرمییەکان ببەستن".