گفتوگۆكانی ئەمریكا و ئێران بەردەوامە

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 172 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ژنێف خولێكی دیكەی گفتوگۆكانی تاران و واشنتن دەستیپێكرد، خولێك رەنگە دوا هەلی گەیشتن بەرێككەوتنی هەردوولابێت و بەپێچەوانەوە پەنا بۆ رێگاچارەسەری سەربازی دەبرێـت.

بەگوێرەی سەرچاوەكان گفتۆگۆكانی ئەمریكا و ئێران ئەمڕۆ خولی یەكەمی بەڕێوەچووە و بۆ راوێژ و راگۆڕینەوە راگیراوە و دواتر دەچنە خوولی دووەمی گفتوگۆكان.

تا ئێستا بەروونی ئەنجامی ئەم گفتوگۆیانە بەدیار نەكەوتوون، بەڵام باس لە چەند مەرجی ئەمریكا بۆ ئێران دەكرێت، تا ئێستا روون نییە كە ئایا ئەو خاڵانەی ئێران جێبەجێیان دەكات رێككەوتنی لێ دەكەوێتەوە یان نا، چونكە رەنگە بەشێك لە مەرجەكان لەلایەن تارانەوە رەتبكرێنەوە.

بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عومان لە تۆڕی ئێكس ئاشكرایكرد بیرۆكەی بنیاتنەر و ئەرێنی ئاڵوگۆڕكراون، هیوادارین پێشكەوتنی زیاتر بەدیبێـت.

ئاژانسی تەسنیم بڵاویكردەوە شاندی ئێرانی دوای سێ كاتژمێر گفتوگۆ راوێژی نێوخۆیی خۆیان دەكەن.

بەرپرسێكی پایەبەرزی ئێرانی بۆ رۆیتەرز دەڵێت گفتوگۆكان لە ژنێف چڕ و راستگۆیانەن، بیرۆكەی نوێ هەن پێویستیان بە گفتوگۆ و راوێژ لەگەڵ تاران هەیە، بەڵام تا ئێستا ئاستەنگ هەر هەن.

ماڵپەڕی ئەكسیۆس بڵاویكردەوە ئەم خولەی گفتوگۆكان بەشێوەی ناڕاستەوخۆ بەنێوەندگیری عومان لەژنێڤ بەڕێوەدەچن.