شارپرێس:
دواى هێرشه‌كانى به‌یانى ئه‌مڕۆى ئیسرائیل، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌فه‌رمى په‌یوه‌ستبونى وڵاته‌كه‌ى بهشهڕكردن دژى ئێرانه‌وه ڕاگه‌یاند، جه‌ختیكرده‌وه، "ئامانجمان له‌ناوبردنى ئه‌م ڕژێمهى ئێرانه، چونكه ئه‌وان خه‌ڵكانێكى زۆر خراپ‌و دڵڕقن".
ئه‌مریكا به‌فه‌رمى به‌شداریكردنى له‌شه‌ڕ دژى ڕ‌ژێمى ئێران ڕاگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ به‌زمانێكى جیاواز له‌پێشوو په‌یامێكى بڵاوكردهوهو جه‌ختیكرده‌وه، "هێرشى به‌رفراوانمان بۆسه‌ر تاران ده‌ستیپێكردوه، ئامانجیشمان به‌رگریكردنه له‌گه‌لى ئه‌مریكا، ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كه‌ش له‌ناوبردنى هه‌ڕه‌شه‌و لهناوچونى ڕ‌ژێمى ئێرانه، چونكه ئه‌وان كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكى خراپ‌و دڵڕه‌قن".
دۆناڵد تره‌مپ له‌په‌یامه‌كه‌یدا وتى، "په‌یامم بۆ سوپا‌و هێزه ئه‌منیه‌كان‌و پۆلیسى ئێران ئه‌وه‌یه، ئه‌مشه‌و ده‌بێت چه‌ك دابنێن، ئه‌گه‌ر داینه‌نێن لهناودهچنو مه‌رگى خۆتان ده‌بینن".
لهپهیامێكیشدا بۆ خه‌ڵكى ئێران وتى، "ئازادى له‌ڕێگه‌یه، ماڵه‌كانتان به‌جێ مه‌هێڵن، ڕه‌نگه هاتنه ده‌ره‌وه‌تان زۆر مه‌ترسیداربێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى هه‌یه له‌هه‌موو شوێنێك موشهكو بۆمب له‌ئاسمانه‌وه بێنه خواره‌وه".
هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا بۆ خه‌ڵكى ئێران، تره‌مپ وتى، "ده‌ستبه‌سه‌ر حكومهتهكهتاندا ده‌گرین، من خۆم به‌سه‌رۆكى ئێوه‌ش ده‌زانم، كۆتایی بهستهمو زۆرى ڕژێمهكهتان ده‌هێنین".
دۆناڵد ترەمپ ئه‌وه‌شى وت، "هێرشەکەمان بۆ سەر ئێران درێژخایەن دەبێت‌و سیستمی موشەکییان لەناو دەبەین‌و تێکیاندەشکێنین، پێدەچێت درێژە بکێشێ گورزەکە، دڵنیام سەربازمان لێ دەکوژرێت، بەڵام ئەمە لەشەڕدا ڕودەدات بۆ ئایندە ئەمە دەکەین".
