شارپرێس:
دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە فراوانەکەی ئەمریکاو ئیسرائیل بۆ سەر ئامانجە ناوخۆییەکانی ئێران، چاودێرانی سیاسییو سەربازیی ئاماژە بەوەدەکەن، هێرشەكهی ئەمڕۆ تەنها وەڵامدانەوەیەک نییە، بەڵکو گۆڕانکارییەکی ڕیشەییو وەرچەرخانێکی مێژوییە لەململانێکانی ناوچەکەدا.
چاودێرانو شرۆڤهكارانى سهربازیى جهختدهكهنهوه لهسهرئهوهى، "ئەم هێرشە لەچەند ڕەهەندێکی سەرەکییەوە جیاوازیی بنەڕەتی لەگەڵ شەڕی 12 ڕۆژەی حوزەیرانی 2025 هەیە، بۆ نمونه بەشداریی ڕاستەوخۆ، واته لەپاڵپشتییەوە بۆ شەڕی مەیدانی".
لهو ڕوهشهوه چاودێران باس لهوهدهكهن، لەشەڕی 12 ڕۆژەی ساڵی ڕابردودا، ڕۆڵی ئەمریکا زیاتر لەچوارچێوەی پاڵپشتی لۆجستیو هەواڵگریی بۆ ئیسرائیلدا بوو، بەڵام هێرشەکەی ئەمڕۆ بەبەشداریی ڕاستەوخۆی هێزە ئاسمانیو موشەکییەکانی ئەمریکا دەستیپێکردوە، ئەمەش یەکەمجارە واشنتۆن بەو شێوه ڕاستەوخۆیه بچێتە ناو جەنگ لەگەڵ تاران.
ئاماژه بهوهشكراوه، فراوانی ئامانجەکان نەک تەنها لاوازکردن، بەڵکو ئیفلیجکردن یهكێكى دیكهیه لهدروشمى هێرشهكان، بۆ ئهوهش چاودێران پێیانوایه، "لەکاتێکدا شەڕی پێشوو زیاتر ناوەندە ئەتۆمییەکانو بنکە سەربازییەکانی سەر سنوری دەکردە ئامانج، هێرشەکەی ئەمڕۆ گەیشتوەتە قوڵایی تاران، تەنانەت دەوروبەری ناوەندە باڵاکانی بڕیاردان لەئێرانو ژێرخانە پیشەسازییە گەورەکان کراونەتە ئامانج، بەمەبەستی پەکخستنی تەواوەتی توانای سەربازییو ئابوریی ئەو وڵاتە".
ههروهك ئهوهش دهوترێت، "پەیامە سیاسییەکانی ئەمڕۆ جیاوازترین خاڵی وەرچەرخانن، ئەگەر لەساڵی 2025 ئامانجی هاوپەیمانان ڕێگریکردن بێت لەپەرەپێدانی چەکی ئەتۆمیی، ئەوا پەیامەکەی ئەمڕۆی دۆناڵد ترەمپ ڕاستەوخۆ ڕوو لەگەلی ئێرانە بۆ گۆڕینی ڕژێم، ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە ئەمریکاو ئیسرائیل گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی هیچ بژاردەیەکی دیبلۆماسی لەگەڵ تاراندا نەماوە".
ئەم هێرشە لەکاتێکدا ئەنجامدەدرێت، ئێران هێشتا لەژێر کاریگەرییەکانی شەڕی پێشوو و سزاکاندایە، چاودێرانیش دەڵێن، "واشنتۆنو تەلئەبیب لاوازیی ئێستای سوپای ئێرانیان وەک دەرفەتێکی زێڕین بینیوە بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی پێشوەختەی وا گەورە کە ڕێگریی بکات لەهەر وەڵامدانەوەیەکی کاریگەر".
لەشەڕی 12 ڕۆژەدا، تەنها فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل (بەگشتیی F-35و F-15) هێرشەکانیان ئەنجامدەداو ئەمریکا تەنها لەڕێگەی مانگە دەستکردەکانەوە زانیاری دەدا، بهڵام لەهێرشەکەی ئەمڕۆدا، بۆ یەکەمجار فڕۆکە ستراتیژییە دورهاوێژەکانی ئەمریکا لەجۆری B-21 Raiderو B-52 لەبنکەکانی دەرەوەی ناوچەکە (وەک بنکەی دیێگۆ گارسیا) بەشدارییانکردوە، ئەمەش ئاستی وێرانکاریی هێرشەکە چەند هێندە زیاد دەکات.
لەشەڕی 12 ڕۆژەدا، ئامانجەکان زیاتر تاکتیکی" بون؛ وەک کۆگاکانی درۆن، بنکەکانی حزبوڵڵا لەسوریاو لوبنانو هەندێک بنکەی موشەکی لەناوخۆی ئێران، بهڵام لەهێرشەکەی ئەمڕۆدا، ئامانجەکان ستراتیژییو سیادین، ڕاپۆرتەکان باس لەلێدانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی S-400و S-300ی ئێران دەکەن لەدەوروبەری تاران، هەروەها لێدانی وێستگەکانی وزەو پەیوەندییەکان بۆ ئەوەی پەیوەندیی نێوان فەرماندەیی سوپاو یەکە سەربازییەکان بپچڕێت.
لەشەڕی 12 ڕۆژەدا، ستراتیژییەکە بریتیبوو لەلێدانی بریکارەکانی ئێران (وەک حوسییەکانو گروپه چهكدارهكانى عێراق)، بەڵام لەهێرشەکەی ئەمڕۆدا، ستراتیژییەکە گۆڕاوە بۆ لێدانی ڕاستەوخۆی ناوەندی بڕیار لەتاران، ئەمریکاو ئیسرائیل ئەمجارە دەیانەوێت تاران ناچاربکەن لەناو ماڵی خۆیدا بەرگریی بکات، نەک لەڕێگەی گروپەکانی دەرەوە.
ههروهك چاودێران ئاماژه بهوهشدهكهن، لهشەڕی 12 ڕۆژەدا، زۆربەی وڵاتانی عەرەبیو ناوچەکە بێدەنگبون یان داوای هێورکردنەوەیان دەکرد، بهڵام لهكاتى هێرشەکەی ئەمڕۆدا، باس لەوەدەکرێت کە هەماهەنگییەکی نهێنی لەئارادایە؛ هەندێک سەرچاوە دەڵێن ئاسانیی تێپەڕبونی فڕۆکە ئەمریکییەکان بەئاسمانی ناوچەکەدا، نیشانەی ئەوەیە کە بەرەیەکی نافەرمی بۆ تێکشکاندنی هەژمونی ئێران دروستبوە، ههربۆیه، ئێران ههریهك له(ئهبوزهبى، مهنامه، قهتهر، ڕیاز، كوهیت، قودس ئورشهلیمو حهیفا)ى كردوهته ئامانج.
