شارپرێس:
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێكى فراوانى سەربازیی هاوبەشی وڵاتەکەییو ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای بەناوی (نەڕەی شێر) دژی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاندو دهڵێت، "پێویسته گهلى ئێران دهست بهجوڵه بكاتو دهسهڵات بگرێتهدهست".
ناتانیاهۆ لەپەیامێکی ڤیدیۆیی کتوپڕدا کە لەژوری ئۆپەراسیۆنە ژێرزەمینییەکانەوە بڵاوکرایەوە ڕایگەیاند، "ئامانجی ئەو هێرشانە سڕینەوەی ئەو هەڕەشە وجودییەیە کە ڕژێمی تیرۆریستی ئێران بۆ سەر ناوچەکەو جیهان دروستیکردوە".
ناتانیاهۆ سوپاسی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای کرد بۆ سەركردایەتییە مێژوییەکەی لەو جەنگەى دهستیان پێكردوه.
بهگوێرهى سەرچاوە هەواڵییەکان، هێرشەکان تەنها چەند کاتژمێرێکە دەستیان پێکردوەو بونەتە هۆی لەرینەوەی تارانو چەندین شاری دیكهى ئێران وهك شارهكانى (تاران، شیراز، ئەسفەهان، کرماشان، قومو کەرەج).
ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت ئاشکرایکردوە، تەواوی بەرپرسە باڵا ئەمنییەکانی ئیسرائیل لەپەناگەیەکی پارێزراودا خەریکی بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنەکەنو ڕێنمایی توندیانداوە بەهاوڵاتیانی ئیسرائیل، بۆ پابەندبون بەڕێکارەکانی بەرگریی ناوخۆیی.
ناتانیاهۆ لەوتارەکەیدا چەند خاڵێکی سەرەکی وەک پاساوی هێرشەکە خستەڕوو وتى، "ڕێگریکردن لەچەکداربونی ئێران بەچەکی ئەتۆمی کە هەڕەشەیە بۆ سەر مرۆڤایەتی، ماوهى 47 ساڵه ئهم ڕژێمهى ئێران دروشمی (مەرگ بۆ ئیسرائیلو ئەمریکا) بهرزدهكاتهوه، بۆیه بانگەواز ئاراستهى گەلی ئێران دهكهم دهست بهجوڵه بكهن، تاوهكو چارەنوسی خۆیان بگرنە دەستو کۆتایی بەو دەسەڵاتە بهێنن".
ئەم هێرشە دوای چەندین هەفتە لەهەڕەشەی توندی واشنتۆنو کۆکردنەوەی هێزێکی بێوێنە لەناوچەکەدا دێت، چاودێرانیش پێیانوایە، ئەمە گەورەترین پێکدادانی ڕاستەوخۆ دەبێت لەمێژوی پەیوەندییەکانی ئەم وڵاتانەداو پێدەچێت نەخشەی سیاسیی ناوچەکەش بۆ هەمیشە بگۆڕێت.
