شارپرێس:
مانگی سووری ئێران ڕایگەیاند کە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە زیاتر لە ٢٠ شاری لەسەرتاسەری وڵاتەکە کردۆتە ئامانج.
موجتەبا خالیدی وتەبێژی مانگی سووری ئێران ڕۆژی شەممە وتی، هێرشە ئاسمانییەکان کە لە بەیانییەوە دەستیپێکردووە، زیاتر لە ٢٠ شاری ئێرانی گرتۆتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم کارمەندانی مانگی سووری ئێران لەو بوارەدا بەردەوامن لە کارەکانیان.
هۆشداریشی دایە هاووڵاتیان لەو شوێنانە دوور بکەونەوە کە لەهێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل کراونەتە ئامانج.