شارپرێس:
له‌كاتێكدا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست به‌ناو گۆڕانكاریی خێرادا تێپه‌ڕ ده‌بێت،
باكورو ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا‌و هه‌رێمی كوردستان خۆیان له‌به‌رده‌م داڕشتنه‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیداری
هاوسه‌نگیی هێزدا ده‌بیننه‌وه، ئه‌مه ته‌نها گۆڕانكارییه‌كی سیاسی نییه، به‌ڵكو
نه‌خشه‌یه‌كی داڕێژراوه كه تێیدا ئابوریی‌و بازرگانی وه‌ك چه‌كێك دژی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی
كورد به‌كارده‌هێنرێن.
سێگۆشه‌ی (توركیا ـ شه‌رع ـ توندڕه‌وی): یه‌ك ئامانج‌و چه‌ند ده‌مامكێك
پڕۆژه‌ی توركیا له‌باكوری سوریا ته‌نها پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی نییه،
به‌ڵكو هه‌وڵێكی درێژخایه‌نه بۆ خنكاندنی هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی كوردی كه خاوه‌ن ئیراده‌ی
سیاسیی بێت، له‌م پێناوه‌دا، ئه‌نكه‌ره توانیویه‌تی هاوئاهه‌نگییه‌كی گرنگ له‌نێوان
سێ جه‌مسه‌ردا دروستبكات، ئه‌وانیش، توركیا.. وه‌ك چه‌تری سیاسیی، سه‌ربازیی‌و لۆجیستی،
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د شه‌رع (جۆلانی) كه هه‌وڵده‌دات به‌رگی ئیداریی‌و میانڕه‌وی بپۆشێت
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك هێزێكی دیفاكتۆ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه قبوڵبكرێت،
هاوكات پاشماوه‌كانی توندڕه‌وی، ئه‌وانیش وه‌ك كارتی فشار‌و ترساندن بۆ ئه‌ندازیاریكردنی
دیمۆگرافیای ناوچه‌كه به‌كارده‌هێنرێن.
بازرگانیی له‌سه‌ر حیسابی مافه‌كان.. هاوكێشه‌ی (ئۆڤاكۆی)
له‌ژێر ناوی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان‌و ماراسۆنى ئابوریی، هه‌وڵێكی هه‌رێمی هه‌یه
بۆ ئه‌وه‌ی مافی كورد بكرێته كاڵایه‌كی بازرگانیی، ئه‌م پڕۆژانه كه مه‌به‌ستیان
به‌ستنه‌وه‌ی كه‌نداوه به‌ئه‌وروپاوه، ڕوبه‌ڕوی كورد دوو بژارده‌ی تاڵده‌كه‌نه‌وه،
ئه‌وانیش توانه‌وه یان په‌راوێزخستن، بۆ یه‌كه‌میان خستنه‌سه‌ری ناوچه كوردییه‌كانه
بۆ سه‌ر دیدگای توركیا، بۆ دوه‌میش لاوازكردنی ئه‌م ناوچانه به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی
ئینسیابییه‌تی ڕێگه بازرگانییه‌كان بێ به‌ربه‌ستی سیاسیی.
لۆبیی ڕۆژئاوایی‌و داگیركاریی ئابوریی
هه‌روه‌ك ئاماژه به‌مه‌ترسییه‌كی دیكه‌ش ده‌كرێت كه ئه‌ویش ڕۆڵی لۆبییه‌كانی
ڕۆژئاوایه (به‌نمونه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كانی وه‌ك تۆم باراك)، ئه‌مانه چه‌مكی سه‌قامگیریی
ئابوریی وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ مافه ده‌ستورییه‌كان ده‌خه‌نه‌ڕوو، هاوكات گروپه
چه‌كداره‌كان وه‌ك هاوبه‌شی ناوخۆیی بۆ سه‌قامگیریی پێناسه ده‌كرێنه‌وه‌و هه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كی
كورد به‌ڕێگر له‌به‌رده‌م گه‌شه‌پێدان وێنا ده‌كرێت‌و پرسی دادپه‌روه‌ریی‌و مافی
چاره‌ی خۆنوسین پشتگوێده‌خرێت‌و ته‌نها باس له‌كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كان ده‌كرێت.
چاودێران باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، مه‌ترسییه‌كه ته‌نها له‌بازرگانییه‌كه‌دا نییه،
به‌ڵكو له‌وه‌دایه كه ئابوریی بكرێته په‌رده‌یه‌ك بۆ ڕه‌شتركردنه‌وه‌ی داهاتوی
پێكهاته‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه، ئه‌م هاوپه‌یمانییه نوێیه ده‌یه‌وێت كورد له‌هاوبه‌شێكی
سیاسییه‌وه بگۆڕێت بۆ فه‌رمانبه‌رێكی بێده‌نگ له‌پڕۆژه گه‌وره‌كاندا، یان وه‌ك كۆسپێكی
جوگرافی له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه لایببات.
