فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا وردەکاریی گەمارۆی دەریایی ئێران ئاشکرادەکات

جیهان

15/04/2026‌ 1470 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەپەیامێکی توندو کتوپڕدا، ئەدمیراڵ براد کۆپەر فەرماندەی هێزەکانی (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، بازرگانی دەریایی لەگەڵ ئێران بەتەواوی پەکخراوەو ئەم هەنگاوەش دوای ئەوەدێت کە تەنها لەماوەی 36 کاتژمێردا، هێزە دەریاییەکانیان توانیویانه‌ گەمارۆیەکی گشتگیر بخەنەسەر سەرجەم بەندەرەکانی ئێران.


فەرماندەی سێنتکۆم ئاماژەی بەوەکردوە، له‌ 90%ى ئابوری ئێران پشت بەبازرگانی دەریایی دەبەستێت‌و ئێستاش ئەو شاخوێنە بەتەواوی بڕدراوە.

لەپلاتفۆرمی ئێکس، سێنتكۆم وێنەی ئەو وێرانکەرە ئەمریکییانەى بڵاوکردوه‌ته‌وه‌ کە بەموشەکی زیرەک پڕکراون‌و لەکەناراوەکانی ئێران جێگیرکراون، ئەم گەمارۆیەش هەموو ئەو کەشتیانە دەگرێتەوە کە دەیانەوێت بچنە ناو خاکی ئێران یان لێی بچنە دەرەوە، بێگوێدانە ئەوەی سەر بەچ وڵاتێکن.

لەکاتێکدا جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا باس لەوەدەکات کە ڕێککەوتنی ڕاگرتنی تەقە (ئاگربه‌ست) هێشتا بەردەوامەو توندوتۆڵە، بەڵام جموجۆڵە سەربازییەکانی سەر دەریا پێچەوانەی ئەمە دەسەلمێنن.

ئەم دژایەتییە لەنێوان لێدوانە سیاسییەکان‌و کردەوە سەربازییەکان، مەترسییەکی گەورەی دروستکردوە؛ هەر هەڵەیەکی بچوک لەهەژمارکردنی هێزەکان لەلایەن تاران یان واشنتۆنەوە، لەوانەیە ناوچەکە بەرەو ڕوبەڕوبونەوەیەکی سەربازیی گەورە بەرێت کە کۆتایی بەو ئاگربەستە لەرزۆکە بهێنێت کە ئێستا هەیە.

بەپەلە