شارپرێس:
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەمریکا بەردەوام ئیسرائیل لە پێشهاتەکان و گفتوگۆکان لەگەڵ تاران ئاگادار دەکەنەوەو ئامانجەکانی هەردوولا هاوتەریبن.
بنیامین ناتانیاهۆ دەڵێت، لە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی نوێ لەگەڵ ئێران و دەستپێکردنەوەی شەڕ، ئیسرائیل بۆ هەموو سیناریۆکان ئامادەیە.
ناتانیاهۆ هەروەها ڕایگەیاندووە، هێشتا زووە بۆ لێدوان لەسەر دەرئەنجامی دانوستانەکان لەگەڵ تاران یان تەنانەت لەسەر پێشکەوتنەکانیان.