تاران بە 27 هێرش وەڵامی کوژرانی خامنەیی دەداتەوە

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 12884 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای ڕاگەیاندنی هەواڵی کوژرانی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لەهێرشێکی هاوبەشی ئەمریکاو ئیسرائیل بۆسەر "بەیتی ڕێبەری"، هێزە چەکدارەکانی ئێران گەورەترین ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لەژێر ناوی (بەڵێنی ڕاستگۆی 4) دەستپێکرد.


وردەکاری هێرشەکان.. 27 بنکەی ئەمریکی لەژێر ئاگردا
پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لەبەیاننامەی ژمارە (6)دا ڕایگەیاندوه‌، شەپۆلی شەشەمی ئۆپەراسیۆنەکە بەبەکارهێنانی سەدان موشەکی بالیستی‌و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) ئەنجامدراوەو ئامانجەکانیش دابەشبون بەسەر دوو بەرەدا، له‌بەرەی ئەمریکی، کردنە ئامانجی 27 خاڵ‌و بنکەی سەربازیی ئەمریکى لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک وەڵامێکی ڕاستەوخۆ بۆ بەشدارییان لەکوژرانی ڕێبەری ئێران، به‌ره‌ى دوه‌میش ئیسرائیله‌، له‌مه‌شدا لێدانی بنکەی ئاسمانی تەل نۆف، باره‌گاى سەرکردایەتی گشتیی سوپای ئیسرائیل لەهەکرییەو مەکۆیەکی گەورەی پیشەسازیی بەرگریی لەتەلئەبیب.

هەماهەنگی سوپاو سوپای پاسداران
هاوکات سوپای ئێران لەبەیاننامەی ژمارە (3)دا پشتڕاستیکردەوە کە یەکە هێرشبەرەکانیان بەدرۆنی جۆراوجۆر بەشدارن لەئۆپەراسیۆنەکەدا، سوپا ڕایگەیاندوە، "ئامانجەکان بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی ئیسرائیل‌و ئه‌مریكا بوەو لەکاتژمێرەکانی داهاتوشدا هەواڵی زیاتر دەربارەی ئۆپەراسیۆنە شکۆدارەکان بڵاودەکەینەوە".

پەیامی تاران: تۆڵەی سەخت ده‌كه‌ینه‌وه‌
بەیاننامە سەربازییەکانی ئێران جەختدەکەینەوە، سوپای پاسداران ڕێگەنادات دەنگی زەنگی مەترسی‌و باڵیۆزخانه‌ى ئاگادارکردنەوە لەناوخاکی ئیسرائیل‌و بنکەکانی ئەمریکا بوەستێت، ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمە تەنها سەرەتای تۆڵە سەختەکەیەو بەلێدانی یەک لەدوای یەک دوژمن پەشیمان دەکەنەوە.

بارودۆخی ناوخۆیی ئێران
ئەم پەرەسەندنە دراماتیکییانە دوای ئەوەدێت، تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەفەرمی كوژرانى عەلی خامنەیی ڕاگەیاند، ئەم ڕوداوە ئێران‌و ناوچەکەی خستوەتە بەردەم قۆناغێکی نادیارو ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگێکی سەرتاسەریی لەهەموکات زیاتر نزیکبوەتەوە.

بەپەلە