بۆردومان لەسنە بەردەوامە و زیندانیانی مەریوان ئازاد کران

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1869 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، دوای بۆردومانکردنی ناوەندە سەربازی و هەواڵگرییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری مەریوان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکاوە، چەند خولەکێک پێش ئێستا سەرجەم بەندکراوانی بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان ئازاد کران.

ئەوە لەکاتێکدایە لەبەیانی ئەمڕۆوە فڕۆکە جەنگییەکان بەچڕی نێو شاری سنە بۆردومان دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکان تەواوی بنکە و بارەگا سەربازی و ئەمنی و هەواڵگرییەکانی سنە بۆردومان کران و لەنێوچوون.

ڕێکخراوەکە، دەڵێت، کاتژمێر ١٥:٣٠ خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە فەرماندەیی سنوورپارێزیی پارێزگای سنە لە شاری سنە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بە چڕی بوردمان کرا، ئەم پایگایە لەگەڕەکی ئیسلامئاوا و لە جادەی کرماشان بەرانبەر فڕۆکەخانەی سنە هەڵکەوتووە.

هەروەها لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا زیاتر لە ٢٠٠ کەس کوژراون و بریندار بوون کە هاووڵاتییانی ئاساییشیان لە نێواندایە.

هاوکات لەشکری ٢٨ی ئەرتەش لە سنە، پادگانی ئیمام عەلیی سوپا، کەڵانتەری ١٥، کلانتەریی تەکیە، بارەگای "شەهرامفەر"ی سوپای پاسداران و ناوەندی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتڵاعات، هەندێک لەو شوێنانەن کە ئەمڕۆ بۆردومان کراون.

بەگوێرەی سەرچاوەکان ئێران ترسی لەجوڵەی هێزه کوردییەکان هەیەو باس لەوەشدەکرێت هێزی گەریلاو پێشمەرگە چونە چەند ناوچەیەکەوە.

ئێران لەڕێگای کورتە نامەوە هۆشداری بەخەڵک داوە هەر جوڵەیەکی مەیدانی و چەکداری وەک هاوکاری دوژمن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

بەپەلە