سوپای پاسداران هۆشداری دەدات.. جموجۆڵی نائاسایی بینراوە

جیهان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3418 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای پاسداران هۆشداری دەداتە هاوڵاتییانی ئێران و دەڵێت،" هەر جۆرە جوڵەیەک کە ببێتەهۆی تێکدانی ئاسایش، وەک هاوکاریی ڕستەوخۆ لەگەڵ دوژمن هەژمار دەکرێت".


ئاژانسی هەواڵی تەسنیم کە نزیکە لەسوپای پاسداران، ڕاگەیەندراوێکی هەواڵگریی سوپای پاسدارانی بڵاوکردەوە، کە تێیدا لەبارەی هەر جوڵە و کردەیەک بۆ دروستکردنی پشێویی ناوخۆیی لەکاتی شەڕدا هۆشداری دەدات.
 
هەواڵگریی سوپای پاسداران ڕاشیگەیاندوە، "دوژمن پلانی هەیە بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی و دروستکردنی ئاژاوە لەشەقامەکان، وەک هەنگاوی دوای بۆردومانکردنی هەندێک شوێنی سەربازی و بنکەکانی پۆلیس".
 
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، "هەر جۆرە جوڵەیەک کە ببێتەهۆی تێکدانی ئاسایش، وەک هاوکاریی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دوژمن هەژمار دەکرێ و دامودەزگا ئەمنییەکان بەتوندی ڕوبەڕوی دەبنەوە."


هاوكات لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش ئاشكراكراوە، كەهێرشەكانیان بەچڕی بەردەوماەو تەنیا ئەمڕۆ  15 موشەکی کروز لە بنکەی عەلی سالمی ئەمریکی لەکوەیت و کەشتیە جەنگییەکانی ئەمریکا  لەباکوری زەریای هیندی ئاراستەکران.

بەپەلە