شارپرێس:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامداو میدیای فەرمی توركیا بڵاویكردەوە، كە لەبارەی دۆخی ناوچەكە قسەیان كردوە.
میدیاكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، كەبەتابەت باسی دۆخی ناوچەكەیان كردوە، لەدوای جەنگی نێوان ئەمریكاو ئیسرائیل بەرامبەر ئێران و هێرشە درۆنییەكان بۆ سەر هەولێری پایەتەختی هەرێمی كوردستان.
پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لەکاتێکدایە، لەیەكەم ڕۆژی جەنگەكەوە زیاتر لە 50 درۆن و موشەك ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی هەولێرو بنكەكانی هاوپەیمانان (ئەمریكا) كراون.