گۆڕانکاریی لەستراتیژی واشنتۆن.. ترەمپ گڵۆپی سەوز بۆ پڕچەککردنی ئۆپۆزسیۆنی ئێران هەڵدەکات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 943 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کاربەدەستانی ئەمریکا بەڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵیان ڕاگەیاند کە سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیە پشتگیری ئەو گروپانە بکات لەئێران و ئامادەن چەک هەڵبگرن بۆ ڕوخاندنی ڕژێمی ئیسلامی لەوانە لایەنە کوردەکانی باکوری ڕۆژئاوای ئێران.

ئەو بەرپرسە ئەمركییانەی کە قسەیان بۆ وۆڵ ستریت جۆرناڵ کردوە، وتویانە،" ڕۆژی یەکشەممە ترەمپ لەگەڵ سەرکردە کوردەکان قسەی کردوەو بەردەوامە لەپەیوەندی لەگەڵ سەرکردە ناوخۆییەکانی دیکە کە لەوانەیە سود لەلاوازیی تاران وەربگرن بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوت. 
 
وۆڵ ستریت نوسیویشیەتی، کورد هێزێکی بەرچاوی لەسنوری هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە، هەروەها ئیسرائیل چەند پێگەیەکی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆردومان کردوەو ئەمەش بوەتە هۆی دروستبونی ئەو پێشبینییەی کە ئیسرائیل رێگە بۆ پێشڕەویی کوردەکان خۆش دەکات".

پێشتریش، دۆناڵ ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا پشتگیری لەهاوڵاتیانی ئێران كردو هەڕەشەی ڕاگرتنی توندوتیژی كرد بەرامبەر بەخۆپیشاندەران.

بەپەلە