شارپرێس:
سوپای پاسدارانی ئێران
رایگەیاند، بەهۆی هێرشی هێزی دەریایی ئەمریکا کەشتیگەلی (دنا)ی سەر بە هێزی
دەریایی ئێران تێکشکا و 104 کەسی ناو کەشتییە ئێرانییەکە کوژران.
سوپای پاسدارانی ئێران
لەراگەیەنراوەکەدا باسی لەوەکردوە،" رۆژی 3ی ئادار کەشتیگەلی (دنا) روبەڕوی هێرشی هێزی دەریایی
ئەمریکا بوەوە کە 136 کەسی تێدابوو، بەهۆی ئەو هێرشەشەوە 104 کەس و ستافی ناو کەشتییەکە
گیانیان لەدەستدا و 32 کەسیش برینداربون ".
ئەوەشیخستەڕوو، ئەو 32 بریندارەی ناو کەشتییە
جەنگییەکەی ئێران لەئێستادا لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی وڵاتی سریلانکا چارەسەری
پزیشکی وەردەگرن ".
سوپای پاسداران دەشڵێت،"
ئەو هێرەشەی هێزی دەریایی ئەمریکا پێشێلکارییەکی نامرۆڤانەیە، کە بەدوری سەتان مەیل
لە ناوچەی جەنگ ئەنجامدراوە و بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک هێرشیان کراوەتەسەر
".