ئێران خەڵاتێکی چوار ملیۆن دۆلاری بۆ کوشتنی ترەمپ و ناتانیاهۆ تەرخان دەکات

جیهان

08/03/2026‌ 389 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانی ئێران بڕیار لەسەر خەڵاتێکی 4  ملیۆن دۆلاری دەدات بۆ کوشتنی ترەمپ و نەتەنیاهۆ.


عەلی ڕەزا سەلیمی، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران، بەمیدیای ناوخۆیی وڵاتەکەی ڕاگەیاندوە کە لەڕێگەی پڕۆژە یاسایەکەوە دەیانەوێت خەڵاتێکی 4 ملیۆن دۆلاری بۆ ئەو کەسە دیاری بکەن کە دۆناڵد ترەمپ  سەرۆكی ئەمریكاو بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەکوژێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، زیاتر لەهەفتەیەكە ئەمریكاو ئیسرائیل هێرشیان بۆ سەر ئێران دەستپێكردوەو تادێت جەنگەكە فراوانتر دەبێت.