شارپرێس:
نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراق ڕونکردنەوە لەبارەی
هێرشکردنەسەر بارەگای پێشوی ئەو رێکخراوە لەسلێمانی دەدات و دەڵێت،" لەسەرانسەری عێراقدا ئامادەین و بە
تەواوی کاردەکەین ".
نەتەوە یەکگرتوەکان
لەڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ڕوداوەکانی ئەم دواییەی شاری سلێمانی هیچ
کاریگەرییەکی لەسەر نوسینگەکانمان نەبوە، ئەو شوێنەش کە کراوەتە ئامانج شوێنی
پێشوی نەتەوە یەکگرتوەکانە و لەئێستادا بەهیچ شێوەیەک لەلایەن ئەو رێکخراوەوە
بەکارناهێنرێ ".
ئەوەشیخستەڕوو،" تاکو ئێستا رێکخراوی
نەتەوەیەکگرتوەکان لەسەرانسەری عێراق و بەتەواوی تواناکانییەوە بەردەوامە لەکارە
مرۆییە و گەشەپێدانەکانی لەپێناو بەرژەوەندی گەلی عێراق ".
ئەمەش لەکاتێکدایە،
رۆژی سێشەممەی رابردوو هێرشی درۆنی کرایەسەر گردی ریعایە لەشاری سلێمانی، کە پێشتر
بارەگای نوسینگەی سلێمانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانی لێبوە.