شارپرێس:
لەنوێترین پێشهاتدا سەبارەت بەزیانە مرۆییەکانی
سوپای ئەمریکا، گومانەکان گۆڕاون بۆ ڕاستیو ئاماژە بەوەدەکرێت، واشنتۆن لەناو قەیرانێکی
گەورەی دیلبونی سەربازەکانیدایە، عەلی لاریجانی ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری ئێران
ئاشكرایدهكات، "ئەمریکا ڕاستییەکان دەشارێتەوەو گێڕانەوەیەکی چەواشەکارانە بۆ
ڕای گشتیی دەخاتەڕوو".
بهگوێرهى ئەو زانیارییانەی لاریجانی ئاماژەی
پێکردون، سوپای ئەمریکا کەوتوەتە ناو تەڵەیەکی گەورە کە تێیدا ژمارەیەک لەسەربازانی
بەدیلگیراون.
لاریجانی جەختدەکاتەوە، "پنتاگۆن بۆ ڕێگریکردن
لەهەرەسی موراڵی سەربازەکانی، لەسەرەتادا تەنها باس لەکوژرانی 5 بۆ 6 سەرباز دەکات،
بەڵام ئەمە تەنها سەرەتای تەمومژەکەیە".
لاریجانی ڕەخنە لهئهمریكا دهگرێتو جهختدهكاتهوه،
"ئهمریكا پەنا دەباتەبەر زنجیرەیەک چیرۆکی وەهمی، بهڵام بەتێپەڕبونی کات، ئەو
سەربازانەی کە لەڕاستیدا دیلن، یان لەپێکدادانەکاندا کوژراون، ناویان دەخرێتە لیستی
قوربانیانی ڕوداوە تەکنیکییەکانهوهو ڕاستیهكه دهشاردرێتهوه".
وهكو میدیاى ئێرانى باسیكردوه، ژمارەی قوربانییەکان
لهلایهن ئهمریكاوه ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاد دەکرێت، ئهوهش نیشانیدهدات ئهو وڵاته
سیناریۆی ساختەى ههیهو بەکارهێنانی پاساوی وەک کێشەی فڕۆکە یان وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل
بۆ شاردنەوەی ئەو شوێنانەی کە سەربازەکانی تێدا بەدیلگیراون بهكاردههێنێت.
شیکردنەوەکانی عەلی لاریجانی ئاماژە بەوەدەکەن،
دانپێدانان بەهەبونی دیل لەدەستی هێزە نەیارەکاندا، بەواتای شکستی شکۆو هەژمونی سەربازیی
ئەمریکا دێت لەناوچەکەدا، هەربۆیە واشنتۆن ئامادەیە درۆ لەگەڵ خێزانی سەربازەکانیشی
بکات، بەڵام دان بەوەدانەنێت کە سەربازەکانی لەئۆپەراسیۆنەکاندا بەزیندویی کەوتونەتە
دەست نەیارەکانیان.
چاودێران دهڵێن، ئهو زانیاریانه دەریدەخات کە
لەپشت پەردەی لێدوانە فەرمییەکانی واشنۆتنەوە، ڕاستییەکی زۆر تاڵتر هەیە کە لایەنە
ناوچەییەکانو کەسایەتییەکی وەک لاریجانی بەوردی چاودێریی دەکەن.
