ماكرۆن دوو داوای بەپەلە لەئێران دەكات

جیهان

08/03/2026‌ 4328 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی فەڕەنسا دوو داوای تایبەتی لەئێران كردو ڕایگەیاند، دەبێت ئێران كار بۆ ڕاگرتنی جەنگ بكات و گەروی هورمز بكاتەوە.


لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساو مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران دوایین پێشهاتەکانی تایبەت بەجەنگیان تاوتوێ کرد.

هەریەکە لەسەرۆکی فەرەنساو سەرۆک کۆماری ئێران لەڕێگەی تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان کرد، ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی لەپەیوەندی بەردەوام بن و کۆتایی بەو جەنگە بهێنرێت.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند،  پێویستە ئێران گەروی هورمز بکاتەوە.

جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستی ئەوەی ئێران دەستبەجێ هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە ڕابگرێت.

دوپاتیشیکردەوە كەنیگەرانن لەپەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی و موشەکی بالیستی ئێران.