شارپرێس:
ئەنجومەنی شارەزایانی
بەڕێوەبردنی ئێران، موجتەبا خامنەیی، کوڕی عەلی خامنەیی وەک رابەری باڵای ئێرانی
دیاریکرد.
ئەنجومەنی شارەزایانی بەڕێوەبردنی
ئێران لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" سەرباری ئەو دۆخەی سەختەی لەوڵاتەکەدا
هەیە و لەلایەن دوژمنانەوە نوسینگەی ئەنجومەنەکە بەئامانجگیراوە و چەند
فەرمانبەرێکی ئەنجومەنی شارەزایانی بەڕێوەبردنی ئێران گیانیان لەدەستداوە، بەڵام بەردەوامین
لە رێکارە پێویستەکان بۆ بەڕێوەبردنی دانیشتنێکی نائاسایی بۆ دیاریکردنی رێبەرێکی
نوێ بەپێی دەستوەر و پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنەکە ".
ئەوەشیخستەڕوو، بەپێی دەنگی زۆرینەی
ئەندامانی ئەنجومەنەکە، موجتەبا خامنەیی وەک سێیەم رابەی باڵای ئێران دیاریکراوە،
داواش لەتەواوی گەلی ئێران و کەسایەتییە ئاینی و ئەکادیمییەکان دەکات دان بە رابەری
نوێ بنێن و یەکڕیژی وڵاتەکەیان بپارێزن .