هەڵبژاردەی ئێران لە جامی جیهانی کشایەوە

وەرزش

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 596 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران، وەزیری وەرزشی ئەو وڵاتە کشانەوەی هەڵبژاردەکەی لە جامی جیهانی 2026 راگەیاند، کە بڕیارە لەناوەڕاستی ئەمساڵدا لە ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەبچێت.


ئەحمەد دنیا، وەزیری وەرزشی ئێران لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد،" لە هیچ باردۆخێکدا هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران ناتوانێت بەشداری لە جامی جیهانی 2026 بکات.

یارییەکانی جامی جیهانی 2026 بڕیارە لە 11ی حوزەیران دەستپێبکات و تاکو 19ی تەمموز بەردەوام بێت، کە کۆمەڵەکەی ئێران هەریەک لەهەڵبژاردەکانی بەلجیکا، میسر و نیوزلەندا لەخۆدەگرێت.

تاکو ئێستا دیار نییە کام هەڵبژاردەی کیشوەری ئاسیا دەبێتە جێگرەوەی هەڵبژاردەی ئێران، بەڵام دوو سیناریۆ هەن و پێشبینی دەکرێت لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئیمارات یەکێکیان شوێنی ئێران بگرێتەوە، بڕیارە لەسەرەتای مانگی داهاتوو عێراق یاری پاشکۆی جیهانی بۆ گەیشتن بە مۆندیال ئەنجامبدات، بەڵام عیراقیش بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە داوای دواخستنی یارییەکەی کردوە.

بەپەلە