ئەمریكا وردەكاری ئەو هێرشانەی ئاشكراكرد كەكراونەتە سەر ئێران

جیهان

18 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 368 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) تێکشکاندنی زیاتر لە 140 کەشتیی ئێرانی ڕاگەیاندو ئاشكراشیكرد، كە لەماوەی 24 ڕۆژی شەڕدا زیاد لەنۆ هەزار هێرشیان بۆ سەر ئێران و دامەزراوەکانی ئەنجامداوە.


فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا سێنتکۆم لەبڵاوکراوەکەیدا لەئێکس، ئاشكرایكرد، كەلەسەرەتای دەستپێکی شەڕی ئیسرائیل و ئەمریکاو ئێران، بەفەرمانی سەرۆکی ئەمریکا لە28ـی شوباتەوە دەستیکردوە بەئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر ئێران و هێرشەکان بەئامانجی هەڵوەشاندنەوەی هێزو دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێران بەردەوامە.

لەبڵاوکراوەکەی سێنتکۆمدا ئەوەشخراوەتەڕوو، لەماوەی شەڕدا زیاتر لەنۆ هەزار هێرشیان داوە لەئامانجەکانی ئێران و بەهۆیەوە زیاتر لە140 کەشتی تێکشکێنراون و لەناوبراون. 
سێنتکۆم باسی ئەوەش دەکات، هێرشەکانیان بۆ سەر ئەو ناوچەو دامەزراوانەیە کە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆن بۆ سەر ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەشێکی هێرشەکانیان بۆ سەر فەرماندەیی، دامەزراوەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، شوێنەکانی هەڵدانی موشەک، هەروەها کارگەی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران، دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی چەک و ئامانجی دیکە بوە.