شارپرێس:
وەزارەتی هەواڵگریی
ئێران ڕایگەیاند کە 30 سیخوڕی ئیسرائیلی لەپارێزگاکانی هەمەدان، لوڕستان و کرمان
ناسراونەتەوەو دەستگیرکراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی میهر، هێزە ئەمنییەکان
توانیویانە لەسەر بنەمای زانیارییە بڵاوکراوەکان و کارە هەواڵگرییەکان، ئەم 30 سیخوڕە
ئەمریکی و ئیسرائیلیە دەستبەسەر بکەن.
ئەوەش
هاتووە،" لەپارێزگای هەمەدان 24 کەس دەستگیرکراون کە زانیاریی و پۆوتانی بنکە
سەربازی و ئەمنییەکانیان بۆ دوژمن ناردوە، کە بەداخەوە هەندێکیان کراونەتە ئامانج".
هەروەک
دەڵێت، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا 11 ئامێری ستارلینکی نەوەی نوێ و چەندین چەکی جۆراوجۆر
گیراون.
هەواڵگریی
ئێران ئاماژەی بەوەکردووە کە لەپارێزگای لوڕستان 4 کەس کە ئەندامی گروپێکی تێرۆریستی
بون و خەریکی کۆکردنەوەی زانیاریی و پلاندانان بۆ دروستکردنی پشێوی بون، دەستبەسەر
کران.
هەروەک لەکرمان 2 کەس لەکاتێکدا بەجلی خێزانییەوە
خەریکی گواستنەوەی 7 دەمانچە و 10 مەخزەن بوون، قۆڵبەست کران و ڕادەستی یاسا کران.