شارپرێس:
دوای ئەوەی ئیسرائیل
هێرشکردنەسەر چەند کەشتی و بەلەمێکی سەربازی ئێران لە دەریای قەزوین راگەیاند،
وتەبێژی روسیا هاتەدەنگ و دەڵێت،" ئەوا کارێکی زۆر خراپە ".
دیمتری پیسکۆڤ، وتەبێژی
سەرۆکایەتی روسیا ئاماژەی بەوەکرد،" روسیا چاودێری درێژبونەوەی شەڕی ئێران بۆ
دەریای قەزوین دەکات، کە کارێکی زۆر خراپە ".
ئەوەشیخستەڕوو،" بەوردی
چاودێری لێدوانەکانی واشنتۆن و تاران دەکەین لەبارەی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانیان،
لەکاتێکدا مەترسی لەناوچونی هەلی هێوردکردنەوەی دۆخەکە و بەردەوامبونی کردە
سەربازییەکان هەیە ".
دەریای قەزوین کە
هەریەکە لە وڵاتانی ئێران، روسیا، ئازەربایجان، کازاخستان و تورکمانستان سنوریان
لەگەڵیدا هەیە و مۆسکۆ ترسی هەیە ئاڵۆزییەکان بگاتە قەزوین و جوڵەی بازرگانی و سەربازییەکانی
لەو دەریایە سنوردار بکات.