میدیای فەرمی: حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکان راسپێردران وەڵامی هێرشەکان بدەنەوە

عیراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 618 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

میدیای فەرمی عێراق لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی هێزەکانی حەشدی شەعبی و سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی راسپارد بەوەی بەرگری لەخۆیان بکەن و وەڵامی هێرشەکان بدەنەوە.


ئاژانسی هەواڵی "واع"ی عێراقی لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردوەتەوە، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی، سەرجەم هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی تر کە بارەگاکانیان دەکرێتەئامانج، سەرپشککران بەوەی وەڵامی هێرشەکان بدەنەوە و پارێزگاری لەخۆیان بکەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هاوکات ئەنجومەنەکە بڕیاریدا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو کەسانە جێبەجێ بکرێت کە تێوەگلاون بە ئامانجگرتنی دامودەزگا ئەمنییەکان و بەرژەوەندییەکانی هاولاتییان و نێردە دیپلۆماسییەکان و ئەو لایەنانەی لەپشتی دەوەستنەوە.