ئەمریکا هێرشیکردەسەر بنکەیەکی ئەتۆمی ئێران

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 871 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئاشكرایكرد، ئەمریکا ئەمرۆ جارێکی دیکە هێرشی کردوەتە سەر شوێنێک لەنزیک بنکەی ئەتۆمیی بوشەهر.


ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند،"کاتژمێر 9:08 خولەکی ئەمشەو موشەکێک لەنزیک بنکەی ئەتۆمیی بوشەهر تەقیوەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و مادیی لێ نەکەوتوەتەوە.

وزەی ئەتۆمی ئێران ئاماژەی بەوە داوە، بەشە جیاوازەکانی وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهریش زیانیان بەرنەکەوتوە، نۆ رۆژ لەمەوبەر بەموشەک هێرش کرابوویە سەر ئەم شوێنە، بەڵام هێرشەکە زیانی لێ نەکەوتبوەوە.

ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران جەختی کردوەتەوە، هێرشی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازانەکان، پێشێلکردنی ئاشکرای هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بەپارێزراوبوونی ئەم جۆرە دامەزراوانەیە.

هەروەها باس لەوە کراوە، ئەم هێرشانە دەتوانن لێکەوتەی زۆر مەترسیدار و قەرەبوو هەڵنەگریان بۆ ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە و بە تایبەت بۆ وڵاتانی کەنداو بەدوادا بێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، سەرۆكی ئەمریكا بریاردیەو بۆ ماوەی پێ،ج ڕۆژ جەنگ لەگەڵ ئێران ڕابگرێت و ئاشكرایكرد كە سەرقاڵی دانوستاندن.