کۆشکی سپی هەڕەشەی توند لەئێران دەکات

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1262 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
کۆشکی سپی ڕایگەیاند: نرخی غاز دادەبەزێت کاتێک ئۆپەراسیۆنی ئێران کۆتایی دێت.

کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند،  ئەگەر ئێران شکست قبوڵ نەکات، ترەمپ هەنگاوی بەهێزتر دەگرێتەبەر.

 لیڤیت، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیە "بە هێزێکی بێ وێنە" لەئێران بدات، ئەگەر درک بەوە نەکات لە ڕووی سەربازییەوە شکستی هێناوە.

دەشڵێت، ئێمە لە نزیکەوە چاودێری دەکەین کە چۆن کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن.

کۆشکی سپی پشتڕاستی دەکاتەوە کە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران "بەردەوامە" سەرەڕای ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن کە تاران پێشنیاری ئەمریکای ڕەتکردووەتەوە.