ئێران لەبارەی تێپەڕبونی کەشتییە بازرگانییەکانی عێراق لەهورمزەوە بڕیاریدا

عیراق

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4746 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، رێگەیان بە کەشتییە بازرگانییەکانی عێراق و چەند وڵاتێکی دیکەی دۆستی ئێران داوە، بۆ ئەوەی بە گەروی هورمزدا تێپەڕن.


عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەکرد،" رێگەمان بە کەشتییە بازرگانییەکانی هەریەک لە عێراق، چین، روسیا، هیندستان و پاکستان و چەند وڵاتێکی دیکە داوە، بە گەروی هورمزدا تێپەڕبن ".

وتیشی،" هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکا ناکەن و ئەوان و لەرێی چەند وڵاتێکی نێوەندگیرەوە پەیامیان بۆ ناردوین ".

عیراقچی دەشڵێت،" ئەو جەنگە نە شەڕی ئێمەیە و نە شەڕی ئەمریکایە، بەڵکو شەڕی ئیسرائیلە و ئەوان هانی ئەمریکایان داوە بێنە ناو شەڕەکەوە ".