شارپرێس:
حكومهتى بانكۆك ئاشكرایكرد، تایلهندو ئێران گەیشتونهته ڕێککەوتن كه گەروی هورمز بەڕوی كهشتیه نەوتییەکانی ئهو وڵاتهدا دەکرێتەوە، ئهمهش یهكهم ڕێكهوتنى ئێرانه لهبارهى گهروى هورمزهوه.
پاش زنجیرەیەک هێرشو پەککەوتنی هاتوچۆی بازرگانیی لەگرنگترین ڕێڕەوی ئاویی جیهان، حکومەتی تایلهند توانیی گەرەنتییەکی تایبەت لەتاران وەربگرێت بۆ پاراستنی ئاسایشی كهشتیه نەوتییەکانی لەگەروی هورمز.
حکوومەتی بانكۆك ئهمڕۆ بەفەرمی ئاشكرایكرد، لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتونەتە ڕێککەوتنێکی ستراتیژیی بۆ ئەوەی ڕێگە بەتانکەرە نەوتییەکانی تایلهند بدرێت بەسەلامەتی بەناو گەروی هورمزدا تێپەڕن، ئەمەش دوای ئەوەی تاران بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگ لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەروەکەی بەکردەیی داخستبوو.
لهوبارهیهوه ئەنوتین چارنڤیراکۆل سەرۆک وەزیرانی تایلهند پهیامێكى بڵاوكردهوهو وتى، "گەیشتوینەتە ڕێککەوتنێک کە گەرەنتی تێپەڕبونی سەلامەتی تانکەرەکانمان دەکات، ئەمەش نیگەرانییەکانمان سەبارەت بەدابینکردنی سوتەمەنیی کەمدەکاتەوە".
وڵاتانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بەدەست کەمیی دابینکردنی سوتەمەنییەوە دەناڵێنن، لەتایلهند نرخی سوتەمەنیی لەم هەفتەیەدا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوەو تانکییەکانی سوتەمەنیی لەبەردەم وێستگەکاندا ڕیزی درێژیان گرتوە.
لە11ی ئاداردا، کەشتییەکی بازرگانیی تایلاند لەگەروی هورمز ڕوبەڕوی هێرش بوەوەو تائێستاش سێ ئەندامی تاقمەکەی بێسەروشوێنن.
سوپای پاسدارانی ئێران جهختیكردوهتهوه، گەروەکە بەڕوی ئەو کەشتییانەدا داخراوە کە پەیوەندییان بە"دوژمنەوە" هەیە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیلو ئێران گەیشتونەتە لوتکە.
