شارپرێس:
لەپێشهاتێکی نوێدا
سەبارەت بەگرژییەکانی ناوچەکە، ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پێشنیازێکی 15 خاڵیی ڕادەستی ئێران کردوەو ئێستا چاوەڕێی
وەڵامی تارانن، دهشڵێت، "هیوادارین لهكۆبونهوهى ئهم ههفتهیهدا لهگهڵ
ئێران بگهینه ئهنجامى ئهرێنىو زۆرباش".
ویتکۆف لەمیانی
بەشداریکردنی لەکۆڕبەندی (دەستپێشخەریی داهاتوی وەبەرهێنان) لەمیامی، ئاماژەی بەوەکرد،
سەرەڕای ئەوەی ئێران نکوڵی لەبونی دانوستان دەکات، بەڵام وتی، "ئێمە خەریکی
دانوستانینو ئەمە کارێکی ڕونە".
ئەو نێردە ئەمریکییە
ئاشکرایکرد، دەستپێکردنەوەی هاتوچۆی هەندێک کەشتیی لەگهروى هورمز ئاماژەیەکی زۆر
ئەرێنییەو هیوای خواست لەم هەفتەیەدا کۆبونەوەی زیاتر بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن ئەنجامبدرێت.
سەبارەت بەدیدگای
دۆناڵد ترەمپ، ویتکۆف جەختیکردەوە، "ترەمپ خوازیاری ڕێککەوتنی ئاشتییە، بەڵام
بڕوای تەواوی بەبنەمای ئاشتیی لەڕێگەی هێزەوە هەیە، بهبێ گوشار، هەرگیز ناتوانیت
لایەنەکان بهێنیتە سەر مێزی گفتوگۆ".
ویتکۆف هۆشداریدا،
"ڕێگە نادرێت ئێران ببێتە کۆریایەکی باکوری دیكه لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا،
گرنگترین خاڵەکانی پێشنیازە 15 خاڵییەکە بریتین لەقەدەغەکردنی تەواوەتی پیتاندنو
چارەسەرکردنی پرسی مادە ئەتۆمییەکان، ئێران خاوەنی 10 هەزار کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوەو
دەبێت دەستبەرداری ببێت، دانانی سیستەمێکی چاودێریی ورد بەسەر کۆگاکانو چالاکییە
ئەتۆمییەکاندا".
نێردەی ئەمریکا
ئهوهشى وت، "واشنتۆن نایەوێت دەوڵەتی ئێران هەڵوەشێنێتەوە، بەڵکو گەلی ئێران
بەگەلێکی باش دەزانێتو دەیەوێت وڵاتەکەیان بگەڕێتەوە ناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیو
ببوژێتەوە، بەمەرجێک دەستبەرداری پشتگیریکردنی میلیشیاو گروپە چەکدارەکان بێت کە دەبنە
هۆی تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە".
