شارپرێس:
لەپەیامێکی توندو هۆشداریدەردا، یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازی حوسیهكان ڕایگەیاند، هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ دەستوەردانی سەربازیی ڕاستەوخۆ لەبەرژەوەندیی ئێرانو میحوەرى بەرگریی (بهرهى مقاوهمه)، حوسییەکان ئەم هەنگاوەیان وەک بەرپرسیارێتییەکی ئایینیو ئەخلاقی بەرامبەر پڕۆژەی (ئیسرائیلی گەورە)و گۆڕینی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەسفکرد.
سهریع لهپهیامهكهیدا وتى، "حوسیهكان جەنگی خۆیان تەنها بەغەززەوە نابەستنەوە، بەڵکو دەڵێن هەر هێرشێک بۆسەر ئێران، لوبنان یان عێراق وەک هێرشه بۆسەر خۆیان، هۆشدارییەکی توند دراوە بەئەمریکاو ئیسرائیل کە بەهیچ شێوەیەک ڕێگەنادەین دەریای سور بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی ئێران بەکاربهێنرێت".
وتەبێژی سەربازی حوسیهكان ئهوهشى وت، "حوسیهكان قبوڵى ناكهن لەهیچ وڵاتێك یان هاوپەیمانێتییەک کە لەگەڵ ئەمریکاو ئیسرائیلدا بەشداریی جەنگ دژی ئێرانو بهرهى مقاوهمه بکەن، هاوكات داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی هێرشەکان بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە دهكهین، لهگهڵ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی غەززەو کۆتاییهێنان بەگەمارۆی سەر یەمەن".
چاودێرانى سیاسیى پێیانوایه، حوسییەکان دەیانەوێت ئەوە بسەلمێنن کە چیتر تەنها لایەنێکی ناوخۆیی یەمەن نین، بەڵکو هێزێکی ههرێمیى کاریگەرنو ئامادەن دەریای سور بکەنە گۆڕەپانی جەنگ بۆ پاراستنی هاوپەیمانە ستراتیژییەکانیان (بەتایبەت ئێران).
