ئەمریکا دەستبەسەرداگرتنی نەوتی ئێران تاوتوێدەکات

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 502 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئێرانییەکان سواڵمان لێدەکەن بگەینە ڕێککەوتن

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئێرانییەکان دانوستانکاری گەورەن، نازانم دەگەینە ڕێککەوتن یان نا، نازانم دەمەوێت گرێبەست لەگەڵ ئێران بکەم یان نا، بەڵام سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ئێران زۆر لە وادەی خۆی پێشکەوتووین.

ڕونیشیکردەوە، ئەگەر لەگەڵ ئێران بگەینە ڕێککەوتن، گەرووی هورمز دەکرێتەوە، و نازانین مین تێیدا هەیە یان نا، دەرفەتێک بۆ ئێران هەیە دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی بێت، ئەگینا ئێمە دەبینە خراپترین کابوسەکەی.

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت دەستبەسەرداگرتنی نەوتی ئێران تاوتوێ دەکەن، ئێرانیش دە کەشتی نەوتی پێداون بەدیاری، بەڵام ئەوە کەمە.