ستیڤ ویتکۆف زانیاری نوێ لەبارەی گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئێران ئاشکرادەکات

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1372 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
 نوێنەری ئەمریکا ستیڤ ویتکۆف بۆ گغتوگۆ لەگەڵ ئێران ڕایگەیاند، ئێمە لە ئێستادا دانوستانی دیپلۆماسی هەستیار سەبارەت بە ئێران بەڕێوە دەبەین.

ویتکۆف دەڵێت، سەرۆک ترامپ من و جارێد کوشنەری ڕاسپاردووە کە ڕێگایەکی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێراندا بگرینە بەرو گەیشتن بە ڕێککەوتن کارێکی گەورە دەبێت بۆ ئێران و ناوچەکە.

دەشڵێت، ئێمە لیستی ١٥ داواکاریمان لە ڕێگەی حکومەتی پاکستانەوە گەیاندووەتە ئێران کە وەک ناوبژیوان لەم پرۆسەیەدا کاردەکات.

ویتکۆف ڕونیکردەوە، ئێمە هەموو ڕێگاکانی یەکلاییکردنەوەی ئاشتیانەمان لەگەڵ ئێران تەواو کردووە، لە کاتێکدا دانوستانکارەکانی کاتیان بەفیڕۆ داوە هەر دانوستانێکی داهاتوو ڕێگە بە ئێران نادات بەرنامە ئەتۆمییەکەی زیندوو بکاتەوە.

دەشڵێت، ئێرانییەکان بە ڕوونی مافی پیتاندنی یۆرانیۆمیان پاراستووە و داواکارییەکانمانیان ڕەتکردووەتەوە.