شارپرێس:
ئەمینداری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند، ئەمریکا لە ئێستادا کار لەسەر لاوازکردنی توانای ئەتۆمی و مووشەکی ئێران دەکات.
مارک ڕوتە دەڵێت، ئێمە قبوڵ ناکەین ئێران خاوەنی توانای ئەتۆمی و مووشەکی بێت.
ڕاشیگەیاند، ئێران چەند ساڵێکە ئاژاوە بۆ جیهان هەناردە دەکات.
هەروەها ڕۆتە دەشڵێت، هێرشەکانی ئێرانمان بۆ سەر دراوسێکانی ئیدانە کرد و لەگەڵ باڵیۆزانی کەنداو لە بارەگای ناتۆ ئەم بابەتەمان تاوتوێ کرد.