له‌باره‌ى ڕێكه‌وتنى ئێران‌و ئه‌مریكاوه‌ زانیارییه‌ك ئاشكراده‌كرێت

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2859 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەکاتێکدا هەوڵە بەردەوامەکانی ناوەندگیرەکان (پاکستان، تورکیاو میسر) بۆ ئاسانکاریی لەئەنجامدانی گفتوگۆکانی نێوان ئێران‌و ئەمریکا بەردەوامە، لەگەڵ چونە ناو دوەم مانگی شەڕەوە، سەرچاوە ئاگادارەکانی ئەمریکا ئاشکرایانکردوە، ڕێککەوتنی گریمانکراو لەگەڵ لایەنی ئێرانی ڕەنگە کاتی بوێت.


دوو سەرچاوەی ئاگادار لەدۆخەکە ڕایانگەیاندوە، کۆشکی سپی بەنهێنی بەهاوپەیمانەکانی وتوە، پێشبینی ئەوەبکەن، گەیشتن بەڕێککەوتنێکی دیپلۆماسیی لەنێوان واشنتۆن‌و تاران کاتی دەوێت، هەروەها ئاماژەیان بەوەکردوە، ئەمریکا مەزندە دەکات چالاکییە سەربازییەکانی شەڕ بۆ ماوەی 2 بۆ 4 هەفتەی دیکە بەردەوامبێت.

هاوکات باس لەوەدەکرێت، جی دی فانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا، وەک یاریزانێکی سەرەکیی لەدیپلۆماسیی لەگەڵ ئێران دەرکەوتوە، لەکاتێکدا ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتیی ئەمریکاو جارید کۆشنەری زاواى سەرۆکی پێشوش لەو ڕێڕەوە دیپلۆماسییەدا بەشدارن.

لای خۆیەوە مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردوە، ڕەنگە شەڕەکە دوو تا هه‌فته‌ هەفتەی دیکە بخایەنێت‌و جەختیکردوه‌تەوە، وڵاتەکەی دەتوانێت هەموو ئامانجەکانی بێ بەکارهێنانی هێزی زەمینی بپێکێت.

هەروەها باسی لەوەکرد، ئێران هێشتا وەڵامی پلانەکەی بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕ نەداوەتەوە بەڵام هەندێک نامەی ناردوە کە نیشانەی گرنگیدانیەتی بەدیپلۆماسی.

ستیڤ ویتکۆفیش لەکۆنفرانسێکدا لەویلایەتی فلۆریدا ڕایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت لەم هەفتەیەدا کۆبونەوەو گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی ئێرانی ئەنجامبدرێت، هەرچەندە وردەکاریی زیاتری دەربارەی شێوازی ئەو گفتوگۆیانە نەخستەڕوو.

بەپەلە