شارپرێس:
لەنوێترین پەیامی توندو تەنزئامێزیدا، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران هێرشێکی میدیایی توندیکردەسەر هێزەکانی ئەمریکا لەناوچەکەو کشانەوەی کەشتییە جەنگییەکانیانی بەڕاکردن ناوبرد، لهپهیامێكیشدا بۆ ترهمپ دهڵێت، "فهرماندهى كهشتیی (یو ئێس ئێس جێراڵد فۆرد) بزا بده، چونكه شكستیهێنا".
قائانی ئاماژەی بەوەکرد، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری (یو ئێس ئێس جێراڵد فۆرد) کە یەکێکە لەشانازییە سەربازییەکانی ئەمریکا، بۆ ماوەی دوو هەفتە لەگەروی بابولمەندەب (سەرگەردان) بوەو بەهۆی ترسی لەهێرشی هێزە یەمەنییەکان، نەیتوانیوە بپەڕێتەوە.
ئەو دەڵێت، "ئەو کەشتییە بەچیرۆکێکی هەڵبەستراو ناوچەکەی جێهێشتو لەدەریای سور هەڵات".
لەلایەنێکی دیكهى پەیامەکەیدا کە ڕەنگێکی تەنزی پێوە دیاربوو، قائانی ڕوی دەمی کردە دۆناڵد ترەمپو نوسیویەتی، "پێویستە ترەمپی تۆمەتبار، فەرماندەی کەشتیی جێراڵد فۆردیش لەکارەکەی دوربخاتەوە"، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە فەرماندەکە نەیتوانیوە ئەرکەکەی جێبەجێبکاتو شکستیهێناوە.
فەرماندەی فەیلەقی قودس پێیوایە، سەردەمی مانەوەی ئەمریکا لەناوچەکەدا کۆتاییهاتوە، ئەو جەختیکردەوە، "چارەنوسی سەرجەم هێزەکانی ئەمریکا لەناوچەکەدا تەنها یەک شتە، ئەویش هەڵاتنە".
ئەم لێدوانانە لەکاتێکدایە کە ناوچەی دەریای سورو گەروی بابولمەندەب بوەتە گۆڕەپانی ململانێیەکی قورسو تاران دەیەوێت لەڕێگەی ئەم پەیامانەوە ئەوە بسەلمێنێت کە هەژمونی دەریایی ئەمریکا لەبەردەم هێزە ناوچەییەکاندا درزی تێکەوتوە.
