شارپرێس:
سەرۆکی توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان له میانی به‌شداری كردنی لە ڕێوڕه‌سمێکدا ڕایگەیاند، ئەو خه‌باته‌ی لە سەدەی ڕابردوودا بۆ نەوت و سوتەمەنیە کاربۆنییەکان کرا، لە قۆناغی داهاتوودا لە بواری ئاودا دەکرێت.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان ڕایگەیاند، ئەو خه‌باته‌ی لە سەدەی ڕابردوودا بۆ نەوت و سوتەمەنیە کاربۆنییەکان کرا، لە قۆناغی داهاتوودا لە بواری ئاودا دەکرێت. ده‌توانین ئاماژەکانی ئەمە لە شه‌ڕ و پێکدادانهكانی دەوروبەرماندا به‌دی بكه‌ین.
ئەردۆغان لەبارەی ژمارەیەک پرۆژەی بواری ئاو دەڵێت "لە ڕێگەی ئەم وەبەرهێنانانەوە ٥٠٥ ناوچەی نیشتەجێبوون و ٥٢ هەزار و ٤٠٠ دۆنم زەوی لە زیانەكانی لافاو دەپارێزین".