شارپرێس:
لەنوێترین پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان واشنتۆنو پاریس، دۆناڵد ترەمپ هێرشێکی توندو کەم وێنەی کردەسەر ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا، چاودێرانیش دهڵێن، ئەم هێرشە تەنها سیاسیی نەبوو، بەڵکو سنوری دیپلۆماسی بەزاندو چوە ناو ژیانی تایبەتی ماکرۆنو هاوسەرەکەی.
ناوەڕۆکی هێرشەکە.. "شەویلگەیەک کە هێشتا چاکنەبوەتەوە"
لەمیانەی لێدوانێکی تایبەتدا (کە ڤیدیۆکەی لەکەناڵی یوتیوبی کۆشکی سپی بڵاوکرایەوەو دواتر سڕایەوە)، ترەمپ بەگاڵتەجاڕییەوە ئاماژەی بەوەکرد، ماکرۆن "شەویلگەی ئازاری هەیە" بەهۆی زللـەیەکەوە کە لەلایەن بریژیت ماکرۆن هاوسەرییەوە، لێیدراوە، ترەمپ وتی، "پەیوەندیم بەفەرەنساوە کرد، بۆ ئهوهى لهلێدان لهبهرنامه موشهكیهكهى ئێران هاوكاریم بكات، بهڵام ماکرۆن کە ژنەکەی زۆر خراپ مامەڵەی لەگەڵ دەکات، هێشتا خەریکی چاکبونەوەیە لەو زللـەیەى كه لەشەویلگەی ڕاستی دراوە".
هۆکاری سەرەکی.. توڕەیی لەهەڵوێستی فەرەنسا بەرامبەر ئێران
وهكو ترهمپ ئاماژهى پێكرد، توڕه لهههڵوێستى فهرهنساو وڵاتانى ئهوروپا، لەبەرئەوەی، فەرەنساو هاوپەیمانە ئەوروپییەکان ئامادەنهبون بچنە ناو شەڕی ئەمریکاو ئیسرائیل دژی ئێران، فەرەنسا ڕێگەی نەداوە فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکا کە چەکیان بۆ ئیسرائیل هەڵگرتوە، بەئاسمانی وڵاتەکەیدا تێپەڕبن، لهو ڕوهشهوه ترەمپ هانی هاوپەیمانانی داوە خۆیان بچن "گەروی هورمز" ڕزگاربکەن ئەگەر سوتەمەنییان دەوێت، لەجیاتی ئەوەی تەنها سەیری ئەمریکا بکەن.
کاردانەوەکان.. مۆراڵ لەبەردەم هەڕەشەی ئابوریدا
چاودێران ئەم لێدوانانە بەنزمترین ئاستی دیپلۆماسی نێوان دوو هاوپەیمانی مێژویی دادەنێن، ترەمپ جگە لەهێرشی کەسی، هەڕەشەی سەپاندنی باجی 200٪ی لەسەر کاڵا فەرەنسییەکان (وەک شەراب) کردوە ئەگەر پاریس نەیەتە ناو بەرەی شەڕەکەوە.
پاشخانی بابەتەکە (ڕاستیو دروستی)
ئەم بابەتە لەپاش بڵاوبونەوەی ڤیدیۆیەکی گوماناوی لەئایاری 2025وە دەستیپێکرد، کە گوایە نیشانیدەدا بریژیت ماکرۆن لەناو فڕۆکەیەکدا پاڵ بەماکرۆنەوە دەنێت یان زللـەی لێدەدات، لەوکاتەدا ترەمپ بەگاڵتەوە وتی، "دەرگاکان بەداخراوی بهێڵنەوە"، بەڵام ئێستا لەساڵی 2026دا، ئەم بابەتە وەک ئامرازێکی گوشاری سیاسیی دژی ماکرۆن بەکاردەهێنێتەوە.
ههروهك شرۆڤهكاران پێیانوایه، ئەم هێرشەى ترهمپ دژى ماكرۆن، نیشانەی تێکچونی تەواوەتی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکاو ئەوروپایە لەسایەی شەڕی ئێراندا، کە تێیدا ترەمپ سۆشیاڵ میدیاو نهێنییە کەسییەکان وەک چەکێکی کاریگەر بۆ شەرمەزارکردنی سەرکردەکان بەکاردەهێنێت.
