تره‌مپ ڕزگاركردنى دوه‌م فڕۆكه‌وانى ئه‌مریكاى له‌قوڵایى خاكى ئێران ڕاگه‌یاند

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1437 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەیەکێک لەبوێرترین‌و مەترسیدارترین ئۆپەراسیۆنەکانی مێژوی سوپای ئەمریکادا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، مژدەی ڕزگارکردنی دوەم فڕۆکەوانی خۆى لەقوڵایی خاک‌و چیا سەختەکانی ئێرانی ڕاگەیاند.


دوای ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکەی لەجۆری (F-15) بەهۆی بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئێرانەوە خرایە خوارەوە، فڕۆکەوانەکە کەوتە ناوچەیەکی شاخاوی‌و سەخت، کە لەلایەن هێزەکانی ئێرانه‌وه‌ گەمارۆدرابوو، ترەمپ لەپەیامێکی پڕ لەشانازیدا وتی، "جەنگاوەرە ئازاکەمان لەپشت هێڵەکانی دوژمنەوە بوو، لەناو چیا دژوارەکانی ئێراندا ڕاودەکرا، بەڵام ئێمە جێمان نەهێشت".

بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکان‌و زانیارییەکانی "ئەکسیۆس"، پنتاگۆن دەیان فڕۆکەی جەنگیی مۆدێرن‌و کوشندەی وەک چەتری پارێزگاری ڕەوانەی ئاسمانی ئێران کردوە، لەسەر زەویش، یەکەیەکی تایبەتی "کۆماندۆز" بەپیادەو لەژێر بۆردومانێکی چڕی ئاسمانی ئەمریکادا بۆ تێکشکاندنی هێزەکانی پاسداران، توانییان فڕۆکەوانە بریندارەکە لەچنگی مەرگ دەربهێنن.

دۆناڵد ترەمپ‌و تیمی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، لەژوری هەستیاری کۆشکی سپی، چرکە بەچرکە چاودێریی ئەم جەنگە بچوکەیان دەکرد، ترەمپ دوپاتیکردەوە، فڕۆکەوانەکە بریندارە، بەڵام ئێستا لەدەستێکی ئەمیندایەو باری تەندروستی جێگیرە.

ئەم ئۆپەراسیۆنە نەک تەنها ڕزگارکردنی سەربازێک بوو، بەڵکو نیشاندانی باڵادەستیی تەکنەلۆژیاو ئیرادەی سەربازیی ئەمریکا بوو لەناو جەرگەی خاکی نەیارەکەیدا.

بەپەلە