شارپرێس:
مەسرور بارزانی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی لەبارەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوەو هۆشدارییهكى توند بهبهغدا دهداتو ڕایدهگهیهنێت، "بەتوندی ئیدانەی هێرشە قێزەونەکانی میلیشیا تیرۆریستییەکان دەکەم کە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکاو ناوچە مەدەنییەکان لەهەولێر دەکەنە ئامانج".
لهو پهیامهیدا كه بهزمانى ئینگلیزى بڵاویكردوهتهوه سهرۆكى حكومهتى ههرێم نوسیویهتى، "ئەم کردەوە دەستدرێژییە بەئەنقەستانە مەترسییەکی گەورە بۆسەر ئاسایشو سەقامگیریی هەرێمو عێراقو ناوچە فراوانەکە دروستدەکەن، ئەمەش جێگەی قبوڵکردن نییە".
ئهوهشى باسكردوه، "جارێکی دیكه داوا لەحکومەتی فیدراڵی لەبەغدا دەکەم هەنگاوی دەستبەجێو یەکلاکەرەوەو بەرجەستە لەدژی ئەم گروپو میلیشیا چەکدارە لەیاسادەرچوانە بگرێتەبەر".
بارزانى ئاماژهى بهوهشكردوه، "ئەمجۆرە کارە تێرۆریستییانە بەهیچ شێوەیەک قبوڵکراو نینو نابێت ڕێگەبدرێت هەولێر بکرێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان".
مەسرور بارزانی ڕوی دەمی کردوهته حکومەتی فیدراڵی لەبەغداو بەبەرپرسیاری یەکەمی پاراستنی سەروەریی وڵاتى ناساندونو داوای لێکردون، چیتر بەتەنها ئیدانەکردن نەوەستن، بەڵکو بە"کرداری مادیو هەنگاوی یەکلاکەرەوە" ڕوبەڕوی ئەو گروپە چەکدارە یاساشکێنانە ببنەوە.
لەکۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی حکومەت جەختیکردوهتهوه، "پێویستە حکومەتی عێراق هەموو ئامرازەکان بەکاربهێنێت بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشانەو پەلکێشکردنی ئەنجامدەرانی بۆ بەردەم دادگا، تاوەکو چیتر یاری بەژیانو ئاسایشی هاوڵاتیانی مەدەنییەوە نەکرێت".
