وەزیری بەرگری ئیسرائیل: لەکردنەئامانجی ژێرخانی ئێران بەردەوام دەبین

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 97 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە بەئامانجگرتنی ژێرخانی ئێران و پشتڕاستی کردەوە کە هێرشەکانی ئەم دواییە شوێنی سەرەکیی کەرتی پترۆکیمیایی گرتووەتەوە.

یسرائیل کاتس ئاماژەی بەوەشکرد، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئەو شوێنانە دوای گورزێکی توند کە هەفتەی ڕابردوو کارگەکانی پۆڵا و ژێرخانی نیشتمانی دیکەی وڵاتەکەی کردە ئامانج.

ناوبراو دەڵێت، کەرتی پترۆکیمیایی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ١٨ ملیار دۆلاری بۆ سوپای پاسدارانی ئێران پەیداکردووە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم کەرتە ڕاستەوخۆ خزمەت بە پیشەسازی مووشەکی دەکات و بەشێکی گرنگی ئابووری ئێران و توانای کارپێکردن و بەرهەمهێنانی چەک پێکدەهێنێت.