شارپرێس:
دوای بڵاوبونەوەی چەند هەواڵێک لەزاری سەرچاوە سیاسییەکانەوە سەبارەت بەکشانەوەی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەکاندیدبونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانو سپاردنی ئەو کاندیدبونە بەباسم بەدری، کاردانەوەی جیاواز لەناوەندە سیاسییەکان دروستبوه، سهرچاوهیهكیش دهڵێت، "مالیكى كشانهوهى خۆى ڕاگهیاندوه".
سەرچاوەیەکی ئاگادار بەکەناڵی (الرابعه)ی عێراقى وتوه، "نوری مالیکی بڕیاریداوە لەبەرژەوەندی باسم بەدری پاشەکشە بکات".
بەڵام دواى كهمێك لهبڵاوبونهوهى ههواڵهكه، دەستبەجێ سەرکردەکانی دەوڵەتی یاسا ئەو هەواڵەیان ڕەتکردەوە.
لهوبارهیهوه حەیدەر لامی ئەندامی سەرکردایەتی هاوپەیمانییەکە وتویهتى، "ئەو هەواڵانە هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییەو مالیکی هێشتا کاندیدی سەرەکییه بۆ پۆستى سهرۆك وهزیرانى عێراق".
ئەم جموجۆڵە سیاسییانە لەکاتێکدان، چوارچێوەی هەماهەنگی لەهەوڵی بەردەوامدایە بۆ یەکلاکردنەوەی ناوی کاندیدی کۆتایی، بەتایبەت دوای هەڵبژاردنی نزار ئامێدی وەک سەرۆک کۆمار، کە ئەمەش ڕێگە خۆشدەکات بۆ قۆناغی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.