شارپرێس:
بەگوێرەی كارنامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، سبەی پێنجشەممە ئاڵوگۆڕ لەپۆستی پارێزگاری کەرکوک دەکرێت و ئەنجومەنی پارێزگای شارەکە دەنگ لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی رێبوار تەها، پارێزگاری ئێستای کەرکوک دەدات، محەمەد سەمعانيش بەهێزترین کاندیدە بۆ جێگرەوەی رێبوار تەها.
بەگوێرەی کارنامەکە، لەكۆبونەوەکەی سبەینێدا ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، دەستلەكاركێشانەوەی رێبوار تەها مستەفا پەسەند دەكات و محەممەد سەمعان بە پارێزگاری نوێ هەڵدەبژێردرێت.