كۆریای باشور هاوكاری مرۆیی دەگەیەنێتە ئێران

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1013 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشور ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی وڵاتەکەی بڕیاریداوە بڕی 500 هەزار دۆلار وەک هاوکاریی مرۆیی پێشکەشی ئێران بکات.


وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشور، لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرایكرد، ئەم هاوکارییە مرۆییانە لەرێگەی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سورەوە دەگەیەنرێتە تاران و دەشڵێت، سیئۆل هیوای خواستوە، ئەم پشتگیرییە داراییە یارمەتیدەر بێت لەکەمکردنەوەی توندیی ئەو قەیرانە مرۆییەی کە ئێران تێیکەوتووە.

کۆریای باشوور لەچوارچێوەی هاوکارییە مرۆییەکانیدا بۆ وڵاتانی ناوچەکە، مانگی ڕابردوش بڕی دوو ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاریی پێشکەشی دەوڵەتی لوبنان کردبوو.