شارپرێس:
دوای ئەوەی وتەبێژی
نەوەی نوێ رەتیکردەوە کە هیچ رێککەوتنێکی نوسراویان لەگەڵ یەکێتی هەبێت، بافڵ
تاڵەبانی رایگەیاند، بەمزوانە رێککەوتنەکەیان لەگەڵ نەوەی نوێ واژۆ دەکەن.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی فراکسیۆنی نەوەی نوێی کرد لەبەغدا و ئاماژەی
بەوەکرد، رێککەوتنێکیان لەگەڵ نەوەی نوێ هەیە و بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتودا
رێککەوتنەکە واژۆ بکەن و لەهەموو شوێنێک پێکەوە کاردەکەن.
لەبارەی هۆکاری
سەردانەکەشیان بۆ لای فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند،" هاتوین سوپاسیان بکەن،
هەروەها هاتوین بزانین چیمان پێویست دەبێت لەیەکتر بۆ ئەوەی پێکەوە کار بکەین
".