لەسنوری هەولێر دوو درۆن کەوتنە خوارەوە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 116 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوو درۆن لە ناحیەکانی باسرمە و رزگاری سەر بە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانیش هێرشەکان هیچ زیانێکیان نەبوە.


بەگوێرەی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، درۆنێک لە نزیک گوندی (بابە جیسک)ی سنوری ناحیەی باسرمە کەوتە خوارەوە، دوای ماوەیەکی کەم درۆنێکی دیکە لە ناحیەی رزگاریی سنوری قەزای خەبات کەوتەوە خوارەوە و هەردوو روداوەکە بێ زیان بون.

هەر بە پێی ئەو زانیارییانە، لەهێرشەکاندا حزبەکانی رۆژهەڵات کراونەتە ئامانج و دوای روداوەکە هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی کەوتنەخوارەوەی ئەو دوو رۆنە و لەئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.