شارپرێس:
بەمەبەستی گەیاندنی ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر هێرشە موشەکی و
درۆنییەکانی سەر لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵات و هەرێمی کوردستان، رۆژی شەممە
خۆپیشاندانێک لەبەردەم پەرلەمانی سوید بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە خۆپیشاندانەکە کاتژمێر 3:00 تا 5:00ی ئێوارەی
رۆژی شەممە بەڕێوەبچێت و داوا دەکرێت هاونیشتیمانیانی کوردستانی نیشتەجێی ستۆکهۆڵم و شارەکانی
نزیکی بەشداری بکەن، حزبە سویدییەکان و لایەنی سیاسی کوردیش بانگهێشتی خۆپیشاندانەکە
کراون.
خۆپیشاندانەکە لەلایەن، گوڵرێز کەمانگەر و سۆڵماز درودی سەرپەرشتی
دەکرێت.