شارپرێس:
بۆ یەمەکینجار بنیامین
ناتانیاهۆ باس لەوەدەکات کە توشی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات بوەو بەسەرکەوتویی
چارەسەری بۆ کراوە.
بنیامین ناتانیاهۆ،
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد،" بەپێی راپۆرتە
پزیشکییەکان بەسەرکەوتویی چارەسەری پزیشکیم بۆ کراوەو سەرجەم پشکنینەکانی خوێن و
توانای جەستەیی دەریدەخەن کە دۆخی تەندروستیم باشر ".
هەر بەگوێرەی راپۆرتە
پزیشکییەکان، دوای ئەوەی لە مانگی تەمموزی 2023 نەشتەرگەری چاندنی ئامێری
رێکخستنەوەی لێدانی دڵی بۆ کرا، لەئێستادا دۆخی دڵی ناتانیاهۆ باشە و هیچ کێشەیەکی
تەندروستی نەماوە.
پێشتر، لە مانگی ئاداری 2024 بنیامین ناتانیاهۆ نەشتەرگەری
فتقی بۆ کرا.
ناتیاهۆ ڕونیشیکردەوە،
بڵاوکردنەوەی ئەم وردەکارییانە بەمەبەستی ئەوەیە کە رژێمی ئێران پروپاگەندەی زیاتر
لەدژی ئیسرائیل بڵاونەکەنەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
لەماوەکانی رابردودا میدیاکانی ئێران چەندین جار دەنگۆی کوژرانی بنیامین ناتانیاهۆیان
بڵاوکردەوە.