جارێکی دیکە کۆبونەوەی ئەمشەوی چوارچێوەی هەماهەنگی دواخرا

عیراق

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1060 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە كە جارێكی دیكە كۆبونەوەی ئەمشەوی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دیاریكردنی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی نوێ دواخرا.


دوای ئەوەی بڕیاربوو، چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمشەو كاتژمێر هەشت كۆببێتەوەو سەرۆك وەزیران دیاریبكرێت، میدیا عێراقیەكان ئاشكرایانكرد، كە كۆبونەوەكە بۆ سبەینێ دواخراوە.

هاوكات، بڕیاربوو، كۆبونەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەماڵی عەبدولحوسێن موسەوی، ئەمینداری گشتی حزبی فەزیلە ئەنجامبدرێت.
 
ئەمە لەكاتێكدایە، بەگوێرەی دەستوری عێراق، گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان 15 رۆژ مۆڵەتی لەبەردەستە بۆ ئەوەی كاندیدی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار پێشنیاز بکات. ئەو وادەیە لە رۆژی 11-04-2026 لەڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەستیپێکردوە و کاتژمێر 12ی ئەمشەو کۆتایی دێت.